وه‌زیرێكی كورد: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی مه‌حاڵه
11/2/ 2008 - 12:00
كه‌ربه‌لا/ئه‌سوات ئه‌لعیراق: وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، رایگه‌یاند مه‌حاڵه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان، به چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی كه‌ربه‌لای وت “هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت له عیراق جیاببێته‌وه، مه‌حاڵه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێت.” ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “هیچكام له هه‌رێمه‌كان ناتوانن له‌عیراق جیاببنه‌وه‌و هاوڵاتی عیراقی له كه‌ربه‌لا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كوردانی توركیا نزیكترن.”
دكتۆر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 یشه، ئه‌م قسانه‌ی به‌و رۆژنامه‌وانانه وت كه سه‌ردانیان كردبوو.
ئیحسان باسی كه‌ركوكی كرد‌و وتی “له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا، كه‌ركوك دووچاری پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن هاتووه، سیاسه‌تمه‌دارنی كورد ئه‌مه ده‌زانن، به‌ڵام هیچ ئاڕاسته‌یه‌ك به‌ره‌و به‌كوردكردنی كه‌ركوك نیه، ئه‌و شاره وه‌ك كه‌ربه‌لاو سلێمانی‌و به‌سره، شارێكی عیراقییه.”
ئیحسان وتیشی “ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی ئه‌سڵیی خۆی، بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه.” رونیشیكرده‌وه “له كه‌ركوك عه‌شره‌تی عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن هه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت ده‌ریانبكات.”
ع ن (خ/ع) – أ س أ


Print version
