هه‌ڵمه‌تێك دژی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت
3/4/ 2009 - 16:47
سلێمانی/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: رێكخه‌ری رێكخراوی (وادی)ی ئه‌ڵمانی له‌عێراق، چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند رێكخراوه‌كه‌یان به‌هاوكاریی رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی و رۆژنامه و گۆڤاری لڤین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ڵمه‌تێك دژی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
فه‌لاح مورادخان به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “هه‌ڵمه‌ته‌كه دژی خه‌ته‌نه‌كردنی كچانه‌و هه‌وڵێكه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كانیان خه‌ته‌نه نه‌كه‌ن” رونیشیكرده‌وه “كه‌مپینه‌كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌هاوكاریی رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی و ئاوێنه و گۆڤاری لڤین ده‌ستپێده‌كات.”
رێكخه‌ری رێكخراوی وادی هیوای خواست “ئه‌م كه‌مپینه هه‌نگاوێك بێت به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی دیاره‌ده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له هه‌رێمی كوردستاندا.”
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، كه دیارده‌یه‌كی ناته‌ندروسته له رووی ته‌ندروستیی سێكسییه‌وه، هێشتا له چه‌ند شوێنێكی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێت‌و عێراقیش به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه زۆرترین خه‌ته‌نه‌ی كچانی تێدا ئه‌نجدام ده‌درێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه رێكخراوی (وادی)ی ئه‌ڵمانی و چه‌ند رێكخراوێكی تری بواری ئافره‌تان له هه‌وڵی نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌دان.
رێكخراوی وادی، رێكخراوێكی ئه‌ڵمانیی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ژنانه‌و ساڵی 1993 دامه‌رزاوه و لقی له كوردستان هه‌یه.
أ ع (خ) – ع ع


Print version
