به‌رپرسی سه‌حوه‌ی باشوری بوهرز له دیاله ده‌ستگیركرا
11/10/ 2009 - 10:40
دیاله/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: فه‌رمانده‌ی سه‌حوه‌ی دیاله رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیس، دوێنێ دوشه‌ممه، فه‌رمانده‌ی سه‌حوه‌ی باشوری بوهرزیان ده‌ستگیركرد.
حوسام موجه‌مه‌عی به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله عه‌بدولره‌حمان موجه‌مه‌عی به‌رپرسی سه‌حوه‌ی باشوری بوهرزیان ده‌ستگیركرد”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “پێش چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنی ناوبراو، بۆمبێكی لكاو له ناوه‌ڕاستی به‌عقوبه به ئوتومبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی لێبكه‌وێته‌وه”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له دیاله، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، رایگه‌یاند “ده‌ستگیركردنه‌كه به فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌نجام دراوه به پشتبه‌ستن به ماده‌ی چواری تیرۆر”.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر دوێنێ ده‌ستگیركردنی ئه‌بو عه‌زاب ئه‌لزه‌یدی به‌رپرسی سه‌حوه‌ی گاتوون له دیاله راگه‌یه‌ندرا.
ناحیه‌ی بوهرز ده‌كه‌وێته دووریی (5كم) له باشوری به‌عقوبه‌وه.
ح م ا (خ/ع) – ع ع


Print version
