هیومان رایتس وۆچ: كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی نه‌ینه‌وا بوونه‌ته قوربانیی كێبه‌ركێی نێوان حكومه‌تی ههرێمو به‌غدا
11/10/ 2009 - 11:54
هه‌ولێر/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: به‌رپرسانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێریی مافی مرۆڤ (Human Rights Watch)، سێشه‌ممه، رایانگه‌یاند كه مهسیحیو شه‌به‌ك‌و ئێزیدییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوونه‌ته قوربانیی كێبه‌ركێی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی مانگه‌كانی ئهیلولو تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا 157 كه‌س له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان له پێنج ناوچه‌ی پارێزگاكه كوژراون‌و 500ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ریه‌ك له جۆ سترۆك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی (هیومان رایتس وۆچ)و سامیر موسكاتی به‌رپرسی توێژینه‌وه له رێكخراوه‌كه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له ئوتێل چوارچرا له هه‌ولێر راپۆرتێكی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌رباره‌ی باری مافی مرۆڤ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا خسته‌ڕوو.
سترۆك له كۆنگره‌كه‌دا، كه ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) ئاماده‌ی بوو، وتی “ئه‌م راپۆرته له 51 لاپه‌ڕه پێكهاتووه‌و له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا ئاماده‌كراوه، تێیدا توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی و دیمانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و قوربانیانی مهسیحیو شه‌به‌ك‌و ئێزیدییه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماده‌كراوه‌و هاوكات دیمانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بالاَی كورد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازكراوه”.
ناوبراو وتی “كه‌مینه‌كانی عێراق له ره‌وشێكی ناله‌باردان و تا دێت مه‌ترسیه‌كانیان پتر ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و كێبڕكێیه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ئارادایه بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه جێناكۆكه‌كان”.
جۆ سترۆك رونیشیكرده‌وه “هه‌ردوو دهسهلاَتی كورد و عه‌ره‌ب لافی خاوه‌ندارێتیی ناوچه جێناكۆكه‌كان لێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چنگی خۆیانی تێدا پته‌و بكه‌ن، ته‌ماعی دارایی و شتی دیكه‌یان داوه‌ته به‌ر كه‌مینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیی ئه‌و كه‌مینانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكهنو هاوكات ئامرازه‌كانی سه‌ركوتكردنیان به‌كارهێناوه”.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی (هیومان رایتس وۆچ) به تایبه‌ت هێزه كوردییه‌كانی به “تۆقاندن‌و ئه‌نجامدانی كاری بێسه‌روبه‌ره‌و كاری توندوتیژی” تۆمه‌تبار كرد‌و وتی “هێزه كوردییه‌كان كرده‌وه‌ی ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و تۆقاندن و كرده‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ره‌یان ئه‌نجامداوه، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا توندوتیژییان لێوه‌شاوه‌ته‌وه دژی ئه‌و كه‌مینانه‌ی ته‌حه‌دای كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردووه به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كاندا”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سامیر موسكاتی به‌رپرسی توێژینه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له هه‌مان كۆنگره‌دا وتی “ره‌گه‌زه توندڕه‌وه‌كانی ناو یاخییه عه‌ره‌به سوننه‌كانیش به چاوی (خاچههڵگرتن و كافران)سه‌یری كه‌مینه‌كان ده‌كه‌ن، موسڵ بۆته مهڵبهدی یاخیبووان له به‌شێكدا له به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ریاندا عه‌ره‌به سوونهكانیان په‌راوێز خستووه، ئه‌و عه‌ره‌به سوننانه‌ی له ماوه‌یه‌كی درێژدا له ژێر دهسهلاَتی رژێمی پیشتوودا دهسهلاَتو ئیمتیازاتیان هه‌بووه”.
موسكاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “له ماوه‌ی مانگه‌كانی ئهیلولو تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له پێنج ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا 157كه‌س له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان كوژراون و 500ی دیكه‌ش برینداربوون”.
ف م (م) – ع ع


Print version
