راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی دیاله ده‌ستگیركرا
11/10/ 2009 - 13:25
دیاله/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌رپرس له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند هێزه عێراقییه‌كان، سێشه‌ممه، راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی دیاله‌یان ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی كه له به‌غداوه هاتبوو، دكتۆر عه‌دنان مه‌هداوی ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ی ده‌ستگیركرد كه حاڵی حازر راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی دیاله‌یه”، رونیشیكرده‌وه كه ناوبراو “له ناوچه‌ی سه‌كنه‌ی قه‌زای شاره‌بان (40كم رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه) ده‌ستگیركراوه”.
سه‌رچاوه‌كه هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری ده‌رباره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه ئاشكرانه‌كرد.
به‌عقوبه، مه‌ڵبه‌ندی پارێزگای دیاله، ده‌كه‌وێته دووریی (57كم) له باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه.
ح م ا (خ/ع) – ع ع


Print version
