كۆمیسیۆن: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارین بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردن
11/10/ 2009 - 14:20
به‌غداد/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژارن له كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سێشه‌ممه، رایگه‌یاند كه كۆمیسیۆن چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره له‌سه‌ر پێشنیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ 21 یان 28ی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو.
دادوه‌ر قاسم عه‌بودی به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “چه‌ند پێشنیارێكمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كردووه بۆ دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی چونكه ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن یان دواخستنی ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردایه”، رونیشیكرده‌وه “له‌نێو ئه‌و پێشنیارانه‌دا هه‌ردوو به‌رواری 21 و 28ی كانوونی دووه‌م خراونه‌ته‌ڕوو تا كۆمیسیۆن كاتی ته‌واوی هه‌بێت بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌كه”.
عه‌بودی وتیشی “دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كاری كۆمیسیۆن هه‌بوو، بۆیه پێویسته كاتێكی زیاتر بدرێته كۆمیسیۆن تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌ببات”.
دوای مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌رله‌مانی عێراق ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه(7/11) به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان (141 ده‌نگ له‌كۆی 196 ئاماده‌بوو) یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد كه تێیدا سستمی لیستی كراوه‌و فره‌بازنه‌یی په‌یڕه‌و ده‌كرێت‌و پشت به تۆماری ده‌نگده‌رانی 2009 ده‌به‌سترێت‌و پرۆسه‌كه پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه.
پێشتریش كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو كه پێویسته یاسای هه‌ڵبژادرن پێش 5/11/2009 په‌سه‌ندبكرێت به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ( 16/1/2010 ) ئه‌نجام نادرێت.
ع ف (خ/ع) – ع ع


Print version
