فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك پێنج ته‌رمی نه‌ناسراوی ناشت
11/15/ 2009 - 16:15
كه‌ركوك/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ئایینی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند كه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگاكه پێنج ته‌رمی نه‌ناسراوی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه ناشت، كه له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی‌دا پارێزراو بوون.
جه‌واد جه‌نابی به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “پێنج ته‌رمی نه‌ناسراو، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه) له گۆڕستانی په‌نجا عه‌لی(8كم باشوری كه‌ركوك) به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نێژران‌و نیشانه له‌سه‌ر گۆڕه‌كانیان دانراوه وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ ناسینه‌وه‌یان”
وتیشی “له‌چه‌ند كاتێكی رابردوودا ئه‌م ته‌رمانه هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌و ماه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر مردنیاندا تێپه‌ڕێوه‌و نه‌ناسراونه‌ته‌وه”.
جێگه‌ی باسه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێكهاتوو له لیژنه‌ی ئایینی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی‌و وه‌قفی سوننی‌و شاره‌وانی كه‌ركوك، ناوه ناوه هه‌ڵده‌ستن به ناشتنی ئه‌و ته‌رمه نه‌ناسراوانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر له یه‌كه‌ی دادپزیشكیدا ده‌مێننه‌وه.
ك ك(خ/ع)- ج پ


Print version
