ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له موسڵ كوژرانی منداڵێك‌و پێنج برینداری لێكه‌وته‌وه
11/15/ 2009 - 16:25
نه‌ینه‌وا/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند منداڵێك له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ كوژرا‌و پێنج مه‌ده‌نیش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “بۆمبێكی چێنراو، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)له گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر(خۆرهه‌ڵاتی موسڵ) له‌ئه‌نجامی ده‌ستكاریكردنی له‌لایه‌ن منداڵێكه‌وه ته‌قیه‌وه‌و بووه هۆی كوژرانی منداڵه‌كه‌و برینداربوونی پێنج مه‌ده‌نی تر كه له‌نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوون”.
روونیشیكرده‌وه كه منداڵه‌كه ته‌مه‌نی 12 ساڵان یوو، هاوكات ته‌قینه‌وه‌كه مه‌به‌ستی پێكانی هیچ كه‌رتێكی ئه‌منی نه‌بوو.
ا ح(خ/ع)- ج پ


Print version
