سێ سه‌ربازی عێراقی له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له موسڵ برینداربوون
11/15/ 2009 - 16:52
نه‌ینه‌وا/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند سێ سه‌ربازی عێراقی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له خۆرئاوای موسڵ برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “بۆمبێكی چێنراو، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه) له‌ناوچه‌ی هه‌ڕه‌مات(خۆراوای موسڵ) به گه‌ڕۆكێكی سوپای عێراقیدا ته‌قیه‌وه‌و بووه هۆی برینداربوونی سێ سه‌رباز”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه برینداره‌كان ره‌وانه ی نه‌خۆشخانه‌كران، بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
ا ح(خ/ع)- ج پ


Print version
