هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی ئیماراتی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌گۆلێكی بێبه‌رامبه‌ر له ئازه‌ربایجانی برده‌وه
11/15/ 2009 - 18:00
هه‌ولێر/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، له پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی ئیماراتی نێوده‌وڵه‌تیدا كه بۆ چوار هه‌ڵبژارده رێكخراوه، به‌گۆلێكی بێبه‌رامبه‌ر به‌سه‌ر ئازه‌ربایجاندا سه‌ركه‌وت.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش نه‌كرد به پێچه‌وانه‌وه یاریزانانی ئازه‌ربایجان به پێی رێنماییه‌كانی راهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی بێرتی ڤۆكتس چه‌ندین جار خۆیان گه‌یانده گۆڵی عێراق به‌ڵام نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا یایزانانی عێراق باشتر یارییان كرد‌و له‌لایه‌ن راهێنه‌ر نازم شاكره‌وه سێ گۆڕانكاری ئه‌نجامدران‌و چه‌ندین هێرشیشیان بۆسه‌ر گۆڵی ئازه‌ربایجان برد، دیارترینیان ئه‌و هێرشه بوو كه له خوله‌كی 64دا به‌هۆیه‌وه له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی یاریزانێكی عێراقی ناوبژیوانی ئیماراتی لێدانی سزای بۆ عێراق ئه‌ژماركرد، به‌ڵام یاریزان عیماد محه‌مه‌د سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له جێبه‌جێكردنی.
پاشان دوای ئاڵوگۆڕكردنی چه‌ند هێرشێكی تر له‌لایه‌ن هه‌ردوو تیپه‌وه له خوله‌كی 88دا یاریزان باسم عه‌باس توانی به‌هۆی شوتێكی به‌هێزه‌وه تۆڕی گۆڵی ئازه‌ربایجان بهه‌ژێنێت‌و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كۆتایی پێبێنێت.
له پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی ئیماراتی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی ئیمارات به به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كانی ئیمارات‌و چیك‌و عێراق‌و ئازه‌ربایجان رێكخراوه، بڕیاره كاتژمێر حه‌وت‌و نیوی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات‌و چیك روبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه‌و براوه‌ی ئه‌م یاریه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه‌و دۆڕاویش روبه‌ڕووی ئازه‌ربایجان.
ج پ(خ)- ج پ


Print version
