هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سلێمانی به به‌شداری هێزه‌كانی ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو
11/15/ 2009 - 18:56
سلێمانی/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی، رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی كه له‌ناوه‌راستی مانگی 11ی هه‌موو ساڵێك به‌رێوه‌ده‌چێت، پێش نیوه‌رۆی یه‌كشه‌ممه ده‌ستی پێكردوو تا ئێواره به‌رده‌وام بوو.
عومه‌ر مه‌حوی به‌ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند”به‌دابینكردنی بری بودجه‌ی 15 ملێۆن دینار ئه‌مرۆ(یه‌كشه‌ممه) به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و قوتابیان‌و ژینگه پارێز‌و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ناو شاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌یه‌كی فروان ده‌ستی پێكرد”.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه”ئه‌گه‌رچی شاره‌وانی سلێمانی هه‌فتانه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی فراوانی هه‌یه‌و رۆژانه‌ش ژینگه‌پارێزان هه‌ڵمه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ساڵێك وه‌ك نه‌ریتێك هه‌ڵمه‌تی فراوان به‌به‌شداری توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌نجام ئه‌درێت”.
وتیشی”له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا شاره‌وانی ده‌سكێش‌و خاكه‌نازو كه‌ره‌سته‌كانی پاككردنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و توێژانه‌دا دابه‌شده‌كات كه‌به‌شدارده‌بن”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه”هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و خوێندكاران‌و فه‌رمانبه‌ران چوارده‌وری بیناكه‌ی خۆیان پاكده‌كه‌نه‌وه‌و خۆڵ‌و خاشكه‌كه‌ی كۆده‌كه‌نه‌وه”.
له‌ساڵی 2000 بۆیه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه بریاری هه‌ڵمه‌تی له‌و جۆره‌دراو بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵیشه له‌به‌رواری 15/11دا ئه‌نجام ده‌درێت.
س غ(خ)- ج پ


Print version
